بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاتر لە چوار هەزار و ٧٠٠ میوانی بیانی لە ٢٧ وڵاتەوە هاتوون بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە شاری پیرۆزی مەشهەد.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئامادەبوونی ئەم میوانانە لە وڵاتانی جیاوازەوە دەرکەوتەی پێگەی جیهانیی ئەم مەراسیمە و دەربڕینی هاوپشتی و پەرۆشی نەتەوە جیاوازەکانە بۆ سەرکردەی شەهیدی میللەت.
وتەبێژی ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاوایی ڕێبەری شەهید لە خوراسان ڕەزەوی بە ئاماژە بە ئامادەبوونی زۆری زیارەتکاران و میوانانی ناوخۆیی و بیانی لە شاری مەشهەد ئاماژەی بەوەدا: ڕێکخستنی پێویست بۆ میوانداری و هەبوونی ئامادەیی گەورەی بەشداربووان لەم ڕێوڕەسمەدا کراوە.
هەزاران هەزار کەسی تازیەبار خۆیان گەیاندۆتە بارەگای پیرۆزی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بۆ بەشداریی لەڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران ئایەتوڵا سەید عەلی خامنەیی.
خەڵک لە هەموو ئێرانەوە خۆیان گەیاندۆتە مەشهەد.
پاش چەند خولەکی دیکە ڕێوڕەسمەکە دەستپێدەکات.
پاش کەمێکی تر لە بارەگای حەزرەتی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد نوێژی جەنازە لەسەر تەرمی ڕێبەری شەهید ئایەتوڵا خامنەیی دەخوێنرێت و پاشان ئەسپاردە دەکرێت لە نێوگۆڕکی بارەگای ئیمام ڕەزا.
نوێژ لە سەر تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران ئایەتوڵا خامنەیی بە ئیمامەتی سەید موستەفا خامنەیی کوڕی گەورەی ڕێبەری خوێندرا.
Your Comment